کڕین
پێداویستی پزیشکی چوونەژوورەوە دڵخوازەکانم سەبەتە (0)
Print category

چاپی کاغەزی

ئەم بەشە تایبەتە بە چاپی کاغەزی . پێداویستییە بازرگانی و پیشەسازییەکانت بە بەرزترین ستانداردی جیهانی بگەیەنە ئەنجام! ئێمە خزمەتگوزاری چاپی بازرگانی لەسەر قەبارە و کەرەستەی جۆراوجۆر دابین دەکەین؛ لەوانەش چاپی فۆڵدەر، بڕوشەر ،فلایەر، کەتەلۆگ و دەفتەر وەصل و تێبینی بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئۆفسێت و دیجیتاڵ بۆ زامنکردنی وردی ڕەنگەکان و خێرایی لە جێبەجێکردندا.

0 products Online customization
چاپی کاغەزی
کڕین

چاپی کاغەزی

فلایەر & برۆشەر

خێراترین و کاریگەرترین ڕێگا بۆ گەیاندنی پەیامی براندەکەت بە دەستی کڕیار! فلایەرەکانمان بە بەرزترین کوالێتی چاپ و ڕەنگی زیندوو بەرهەم دەهێنرێن؛ گونجاوترین هەڵبژاردەیە بۆ ڕیکلامی سەر شەقام، ناساندنی ئۆفەرە کاتییەکان، مینیۆی فاست فوود، و بڵاوکردنەوەی خێرای زانیاری کەمپەینەکانت.

فلایەر & برۆشەر بکڕە

دەفتەری تێبینی & دەفتەری وەصل

ئەم بەشە تایبەتە بە ڕێکخستنی کاروباری ناوخۆیی و دارایی کۆمپانیا و فرۆشگاکەت بە شێوازێکی فەرمی و پرۆفیشناڵ. لە ڕێگەی چاپکردنی دەفتەری تێبینی بۆ تۆمارکردنی بیرۆکە و کۆبوونەوەکان، لەگەڵ دەفتەری وەسڵ و پسوولە بۆ ڕێکخستنی حیسابات و فرۆشتن، دەتوانیت ناسنامەی براندەکەت و لۆگۆکەت لەسەر هەموو کاغەزێک نیشانی کڕیارەکانت بدەیت. ئێمە ئەم دەفتەرانە بە کوالێتییەکی بەرزی چاپ، بە قەبارە جیاوازەکان (A4, A5, A6, DL) و بە جۆرەکانی بێ کاربۆن یان فرە کۆپی (NCR) بەپێی پێویستی کارەکەت ئامادە دەکەین تا متمانە و ڕێکخستن ببەخشیتە بازرگانییەکەت.

دەفتەری تێبینی & دەفتەری وەصل بکڕە

نامیلکە & کەتەلۆگ

ناسنامە و سەرجەم بەرهەمەکانت لە یەک شوێندا بە شێوازێکی لوکس نمایش بکە! کاتالۆگ و بوکلێتەکانمان بە کوالێتییەکی ناوازەی چاپ، ڕەنگی ڕوون، و چەندین جۆری بەستن (وەک تێل، چەسپ، یان سپرینگ) بەرهەم دەهێنرێن؛ باشترین هەڵبژاردەیە بۆ پڕۆفایلی کۆمپانیاکان، لیستی بەرهەمەکان، پرۆژەکانی خانووبەرە، و گۆڤارە ڕیکلامییەکان.

نامیلکە & کەتەلۆگ بکڕە

فۆڵدەر & هەڵواسراوی دەرگا

ئەم بەشە تایبەتە بە بەهێزکردنی کەمپینی ڕیکلامی و پێشکەشکردنی پرۆفیشناڵی کارەکەت بۆ کڕیاران. لە ڕێگەی فۆڵدەرەکانی پێشکەشکردنەوە، دەتوانیت سەرجەم دۆکیۆمێنت، گرێبەست و پێشنیارەکانت بە شێوازێکی ڕێک و بە لۆگۆی خۆتەوە بدەیتە کڕیارە VIP کان. هاوکات، بە بەکارهێنانی دۆر هانگەر (هەڵواسراوی دەرگا)، دەتوانیت ڕیکلامێکی ڕاستەوخۆ و کاریگەر بگەیتە ناو ماڵ و نووسینگەی کڕیاران و سەرنجیان ڕابکێشیت. ئێمە هەردوو بەرهەمەکە بە کاغەزی ئەستوور، کوالێتی چاپی ناوازە، و بە لامینەیشنی مات یان بریقەدار بەپێی خواستی تۆ ئامادە دەکەین بۆ ئەوەی باشترین کاریگەری لە بازاڕدا دروست بکەیت.

فۆڵدەر & هەڵواسراوی دەرگا بکڕە

بەرهامی زیاتر

ڕۆژژمێر (Calendar): چاپی سەر مێز و دیواری بۆ ڕیکلامی درێژخایەن. ​پۆستکارت (Postcard): کارتی کورت و ڕیکلامی لەسەر کاغەزی ئەستوور. ​زەرف (Envelope): زەرفی فەرمی کۆمپانیا بە لۆگۆ و قەبارەی جیاواز. ​بلیتی تایبەت (Custom Ticket): بلیتی بۆنە و کۆنسێرت بە ژمارەی زنجیرەیی. ​کارتی هاوسەرگیری (Wedding Card): داوەتنامەی شاهانە بە چاپی زێڕینی قۆقز. ​بڕوانامە (Certification): چاپی بڕوانامەی فەرمی لەسەر کاغەزی لوکس. ​مێنیو (Menu): مێنیوی نایاب بۆ ڕێستۆرانت بە جۆری دژە ئاو. ​بەرگی توندی تێز (Thesis Hard Binding): بەرگکردنی توندی تێزی ماستەر و دکتۆرا بە پیتی زێڕین.

بەرهامی زیاتر بکڕە
یارمەتی چاپی کاغەزی

پرسیارە باوەکان

پرسیارێک بکە

چاپەمەنی ماردین-هەولێر بەرامبەر بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی - پشت قەڵا

خزمەتگوزاری گەیاندنی فریی تەنیا لە ڕۆژی پێنجشەممانە بەڵام بۆ ڕۆژەکانی تر گەیاندن بۆ هەموو کوردستان تەنیا پێنج هەزارە وە بۆ داواکاریە بەکۆمەڵەکان هەموو ڕۆژ گەیاندن خۆراییە

ڕێگەیەکی نوێی چاپکردنە ئەتوانێ لۆگۆکەت بە ثری دی چاپ بکەی بیگوازیتەوە سەر هەر کەرستەیەک وەک شوشە دار پلاستیک کاغەز و کارتۆن و ئاسن بەکارهێنانی زۆر ئاسانە و کوالێتی یەکجار بەرزە نوسانی زۆر بەهێزە و بەئاسانی لێنابێتەوە ڕەنگی زۆر بریقەدارە و هەستی بارزبونی هەیەڕەنگی سپی و ڤارنیشی هەیە.

بەڵێ هەرچەند بڕی زیاتر بێ تێچووی زۆر کەمتر ئەبێ

چاپەکانمان بە نوێترین ئامێری دیجیتاڵ و ئۆفسێت، مەرەکەبی ڕەسەن و کاغەزی کوالێتی بەرز ئەنجام دەدرێن. ڕەنگەکان بە تەواوی ڕوون، زەق و باوڕپێکراو دەردەچن و بەرامبەر کاڵبوونەوە خۆڕاگرن. پێش تەسلیمکردنیش پشکنینی کوالێتییان بۆ دەکرێت

چاپی دیجیتاڵ بۆ بڕی کەم بەکاردێ و تێچوی زیاترە و خێراترە
چاپی ئۆفسێت بۆ بڕی زۆر بەکاردێ و تێچوی کەمترە
هەروەها چاپی دیجیتاڵ خێراترە بۆ بڕی کەم ئەتواندرێ بە ٢٤ کاتژمێر تەواو ببێ

بەڵێ ئەتوانی سەردانمان بکەی و نمونەی کارەکانمان ببینی

بە دوو شێوە ئەتواندرێ یەکەم لەڕێگەی ئێف ئای بی دووەم بەڕێگەی نەقدی ( دەستی)